Mehmet Şah Yılmaz
31 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی راوێژكارییە سیاسییەکانی نێوان توركیا و میسر حەوت و هەشتی ئه‌یلوولی داهاتوو له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام ده‌درێن.
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆناڵ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، حەمدی لۆزا سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند، به ئه‌نجامی باشه‌وه له شەشی ئایار قاهیره كۆتایی‌یان هات.