Nazlı Yüzbaşıoğlu,Ali Cura,Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له په‌راوێزی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا و ئێران له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه.
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران له بواره جیاجیاكاندا له‌سه‌ر ئاستی جیاجیای وه‌ك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی سه‌ربازی. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه رووسیا و ئێران له هه‌موو ئاستێك به‌رده‌وام ده‌بن له به‌یه‌كه‌وه كاركردن و درێژه به هه‌وڵه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی ئاڵۆزی سووریا.
ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی چۆنیەتی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌دوێن و گوتی: "ته‌وه‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تاوتوێ ده‌كه‌ین. خۆشحاڵم به‌و كۆبوونه‌وه‌یه".
لای خۆیه‌وه سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی پرسە هه‌رێمییه‌كان تێڕوانینیان لێكنزیكه و له میانی چوار ساڵدا، ١٢ جار له‌گه‌ڵ پوتین كۆبۆته‌وه و گوتی: "ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌ردوو وڵات و تێڕوانینی هاوبه‌ش و لێكنزیكی هه‌ردوو وڵاته له‌باره‌ی پرسە هه‌رێمییه‌كان".
حەسەن روحانی ئه‌وه‌ی خسته روو كه ئێران و رووسیا له هه‌ماهه‌نگی باشدان له‌باره‌ی پرسە هه‌رێمییه‌كانی وه‌ك سووریا و ئاماژه‌ی به‌وه دا، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان له شاری سۆچی هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا.
سه‌ركۆماری ئێران خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی به‌شداری لووتكه‌ی دووه‌می سه‌ركرده‌كان ده‌كات له ئه‌نقه‌ره و گوتی: "سێ ئامانجی گرنگی ئێمه بریتین له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ سووریا، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌یان و دیاریكردنی داهاتوو و چاره‌نووسی سووریا به ده‌نگی خه‌ڵكی وڵاتەکە".
حه‌سه‌ن روحانی هیوای خواست لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا و ئێران به میوانداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ببێته مایەی هاتنه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.