Hemin Hüseyin
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
ههولێر - AA
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، ھەندرێن محەمەد رایگەیاند کە کۆمیسیۆن لە جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ٤٢٥ سکاڵا گەیشتووەتە دەست کۆمیسیۆن.
ھەندرێن محەمەد لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانییدا گوتی: ''ئێمە ژمارەیەکی زۆر سکاڵامان بەدەست گەیشتووە و بەجیددی لەسەر ھەموو سکاڵاکان کار دەکەین و کاتێک ئەنجامەکانیش رادەیگەیەنین ئەنجامی ورد دەبن و لەنزیکترین کاتیشدا ئەنجامەکان رادەگەیەنین''.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، ھەندرێن محەمەد گوتیشی: ''٢٢٥ سندوق شریتی سووری لێدراوە و مەرجیش نییە ھەموو ئەو سندوقانە سکاڵایان لەسەربێت بەڵکو ھەندێکیان کێشەی گۆڕینی قوفلەکانیان ھەیە و بەدڵنیاییەوە ئەوەی سکاڵای لەسەربێت لێکۆڵینەوەی تەواوی لەسەر دەکرێت''.
ھەندرێن محەمەد گوتیشی: ''بەشێکی زۆر لە دەنگەکان لەیەکتر جیاکراونەتەوە و نوێنەری قەوارە سیاسیەکانیش ئامادەن و بە بەردەوامی وردبینی لەسەر دەکرێت''.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، ھەندرێن محەمەد ئاشکرایشی کرد کە ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەندرێت.
رۆژی ٣٠ی ئهیلوول، پڕۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان به بهشداری ٢٩ قهوارهی سیاسیی بهڕێوهچوو كه تیاییدا ٧٧٢ كاندید كێبڕكێيان لهسهر بهدهستهێنانی ١١١ كورسی کرد.