Levent Tok,Ömer Koparan,Selen Temizer
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
دوای ئه‌وه‌ی كه سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد به ته‌واوه‌تی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین-یان كۆنترۆڵ كرد، ده‌ستیان به كاره ئه‌منییه‌كانیان كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه، جه‌نگاوه‌ره‌كانی سوپای سووریای ئازاد كاتژمێر ٠٥:٠٠ به كاتی هه‌رێمی كورستان، له‌و به‌رانه‌ی جه‌نگه‌وه كه عه‌فرین-یان به هۆیه‌وه گه‌مارۆدا بوو، ده‌ستیان به پێشڕه‌ویی كردووه.
له میانی نزیكه‌ی یەک كاتژمێردا جه‌نگاوه‌ره‌كان له خۆرهه‌ڵات، خۆرئاوا و باكووره‌وه ده‌ستیان به چوونه ناو ناوه‌ندی عه‌فرین كرد. له‌و كاته‌شدا چه‌ند بۆمبێك كه تیرۆریستان چاندبوویان، ته‌قییه‌وه.
سه‌ربازانی سوپای توركیا و جه‌نگاوه‌ره‌كانی سوپای سووریای ئازاد له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فییه، مه‌حمودییه و جه‌میلییه و بینای گومرك و فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بایان كۆنترۆڵ كرد.
دوای ئه‌وه‌ش كه به‌ره‌وڕووی هیچ به‌ره‌نگارییه‌ك نه‌بوونه‌وه، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٨:٣٠دا كۆنترۆڵی ته‌واوی شارۆچكه‌كه‌یان كرد.
دوای كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌كه، ده‌ستیان به چالاكییه ئه‌منییه‌كانیان كرد.
سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد مینه‌كان و بۆمبه ده‌ستكرده‌كان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
له پێناو ئه‌وه‌شدا كه زیان به هاووڵاتییانی مەدەنی نه‌گه‌یه‌نن، هێزه‌كان زۆرترین هه‌ستیاریی نیشان ده‌ده‌ن.