ئەنقەرە
رێژەی ویستی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بۆ غازی سروشتی لە ساڵی ٢٠١٤دا بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی پێشوو ، %9 كەمی كردووە و رێژەی ھاوردە كردنی غازی سروشتی لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراوەرد لەگەڵ شەش مانگی ساڵی رابردوو سەدا ١٨ كەمی كردووەتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوەندی سەرەكی فرۆشتنی غازی سروشتی ئەوروپا كۆی كردوونەتەوە یەك لە ھۆكارەكانی دابەزینی رێژەی ویستی ئەوروپاییەكان بۆ غازی سروشتی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەرمبوونی كەشوهەوای ئەوروپا و ھاوكات نزمبوونەوەی گەشەسەندنی ئابووریی، دابەزینی نرخی خەڵووز و دابین كردنی سەرچاوەی دیكەی وزە بۆ بەرھەم ھێنانی كارەبا ھۆكارەكانی دیكەی دابەزینی رێّژەی ویستی ئەوروپاییەكان بۆ غازی سروشتییە. كەمترین سەرچاوەی وزە كە بۆ گەرمكردنەوەی خانووەكان لە ئەوروپا بەكارھێنراوە غازی سروشتییە بەڵام سەرەڕای دابەزینی ویستی ئەوروپاییەكان بۆ غازی سروشتی ھێشتا غازی سروشتی بۆ گەرمكردنەوەی ماڵان لە ئەوروپا بەكار دەھێنرێ.
چاوەڕوان دەكرێ لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخی ئابووریی ئەوروپا، رێژەی ویست لەسەر غازی سروشتی لە ئەوروپا وەكو سەرچاوەیەكی خاوێنی وزە بەرز ببێتەوە. لەو چەند مانگەی ئەمساڵدا كە ماون بە ھۆی سەرماوسۆڵەوە چاوەڕوان دەكرێ دابەزینی رێژەی ویست لەسەر غازی سروشتی لە ئەوروپا رابوەستێت و بە پێی ئامارەكان لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەوروپا بە گشتی ٤١٧ ملیار مەتری سێ جا غازی سروشتی بەكاردەهێنێ.