ھانۆی
بە ھۆی بارینی بارانی بە خوڕ لە ناوەڕاستی ڤێتنام، لافاو ھەڵساوەو تا ئێستا ٣٦ کەس گیانیان لە دەستداوەو زیاد لە ١٠ کەسی دیکە شوێن بزربوون.
ئاژانسی نیشتمانی کۆنترۆڵکردنی کارەساتی سروشتی ئەو وڵاتە رایگەیاند: لە پێنج ناوچەی جیاوازی ناوەڕاستی ڤێتنام لافاو زیانی زۆری گەیاندووە بەخەڵکی ناوچەکە. بەرچاوترین ناوچەی زیان پێکەوتوو ناوی بینە دینەــەو تێیدا ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە.
بە گشتی زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەس بە ھۆی لافاوەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ ھێشتووە و ٢٥٠ ھەزار تەلار و خانوو ژێر ئاو کەوتوون.