Abdullah Shukur
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکان بە رێگەی تەلەکۆنفرانسەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی سووریا کرد.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ھەڵوێستی ئەمریکا چی دەبێت لە ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە باکووری سووریا؟ بلینکان رایگەیاند کە "ئەمریکا ھەر لە سەرەتاوە ھەڵوێستی خۆی لەمبارەیەوە بەدەرخستووە".
بلینکان لەمبارەیەوە گوتی: "لایەنگری سووریایەکی گشتگیر و یەکگرتووین، لایەنگری دەسەڵاتێکی عەلمانی و یەکخراوەیی گشت دامەزراوەکانین".
بلینکان لەبارەی ھێرشەکانی سەر شاری کلیسی سنووری تورکیا گوتی: "نیگەرانین بەرامبەر ھێرشەکانی داعش لە سووریاوە بۆ سەر تورکیا. لەمبارەیەوە لە پەیوەندی و ھەماھەنگی بەھێز داین لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا".