Muhammed Emin Canik
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2021
بوێنس ئایریس – AA
به به‌شداری هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندان دژبە سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ ئەنجامدرا.
میدیاكانی به‌ڕازیل بڵاویان كرده‌وه كه خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی جای بۆلسۆنارۆ و داوای زیاكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ناوچه‌ی فیدراڵی به‌ڕازیلیای پایته‌خت و ٢١ ویلایه‌ت رژانه سه‌ر شه‌قام.
خۆپیشانده‌ران كه جایر بۆلسۆنارۆ به به‌رپرسیار ده‌زانن له گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا، دروشمیان دژبە حكوومه‌ت ده‌گوته‌وه و داوای له‌كارلادانی سه‌رۆكی وڵاتیان ده‌كرد.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خۆپیشاندانه‌كان به‌بێ كێشه ئەنجامدران، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رگرتن له تهشهنهندندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و شوێنانه‌ی خۆپیشانده‌ری زۆری لێ گردبووبوونەوە، نه‌ده‌تواندرا رێگه له تێكچڕژان بگیرێت.
تا ئێستا زیاتر له ١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له به‌ڕازیل تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له ٥٢٠ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.