Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
ئیدلب - AA
لافاو كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی له سووریا له‌سه‌ر سنووری توركیا گرته‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ٢٥ هه‌زار كه‌س بێ خێوه‌ت بمێننه‌وه. به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌یه‌ی پێرێ له سووریا گونده‌واره‌كانی ئیدلب و لازقییه‌ی گرته‌وه بووه هۆی هه‌ستانی لافاو، ١١ كه‌مپی په‌نابه‌ران بوون به ژێر ئاوه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كاربه‌ده‌ستانی رێكخراوی خۆجێیی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی "ههماههنگیكارانی ده‌ستوه‌ردان له سووریا" وه‌رگیراون، به‌هۆی بارانی به‌رده‌وامه‌وه، ده‌یان هه‌زار خێوه‌تی په‌نابه‌ران بوون به ژێر قوڕی لافاوه‌وه و ٢٥ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، ناچاربوون كۆچبكهن.
ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه ته‌واوی ژیانیان به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه بووه‌ته چه‌رمه‌سه‌ری، چاوه‌ڕێن ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژبكرێت. لافاوه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵی بچووك له‌ناوچوون.
له‌دوای لافاوه‌كه، بانگه‌وازی هاوكاریی له هه‌ریه‌ك له كه‌مپه‌كانی عه‌تمه، قاه، كه‌رامه، هودا و عومه‌ر و كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ی خیربهت جه‌وز له گونده‌واره‌كانی لازقییه، كران.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه، وێنه‌ی كه‌مپه‌كانیان كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، له ئاسمانه‌وه گرت.