İdiris Okuduci
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
به‌یروت-AA
له میانی رێورهسمێكی به خاك سپاردنی ته‌رمی ئه‌ندامێكی حه‌ماسدا له كه‌مپی بورج شیمالی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له باشووری لوبنان، چوار ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن بزووتنهوهكهوه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح به به‌رپرسیار له هێرشه‌كه دانراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، دوای ئه‌وه‌ی نوێژی جه‌نازه له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌ندامێكی حه‌ماس به ناوی حه‌مزه ئیبراهیم شاهین له مزگه‌تی نور له نێو كه‌مپه‌كه كراوه، له‌و كاته‌ی كه ته‌رمه‌كه به‌ره‌و گۆڕستان براوه به‌مه‌به‌ستی به خاك سپاردنی، هێرشێكی چه‌كداریی كراوه‌ته سه‌ر به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كاتێك به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه له ناوه‌ندی فه‌تح نزیك بوونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستڕێژیان لێ كراوه و، له ئه‌نجامدا چوار ئه‌ندامی حه‌ماس كوژراون.
بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تاوانباركردنی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه، بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و حكوومه‌تی لوبنانیش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه، بڵاو نهكردووهتەوە.