Abdullah Shukur
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەوان لە ئێستادا ھەڵسەنگاندن بۆ پرسی رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن ناکەن.
ترەمپ لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بەوەی کە سی ئای ئەی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی داوە، ترەمپ رایگەیاند کە تاکو ئێستا زانیاری لە سی ئای ئەی وەرنەگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ و بەرپرسانی ھەواڵگری باسی ئەم بابەتە دەکات.
ترەمپ گوتی: "تاکو ئێستا بە ئێمە وتراوە کە ئەو (بن سەلمان) ھیچ رۆڵێکی لەم کارەدا نەبووە. چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە چی بە ئێمە دەڵێن".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند کە سعوودیە ھاوبەشێکی گرنگی پێشخستنی ئابووری و دامەزراندنە.
ترەمپ لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن رادەستی تورکیا دەکرێتەوە یان نا گوتی: "لە ئێستا ئەمە شتێک نییە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. با بزانین چیمان پێ دەکرێت بۆ تورکیا، ھەموو کات ھەوڵی ئەوەمان داوە".
ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا گوتی: "لە ئێستادا پەیوەندی باشمان ھەیە. ھەروەکو دەزانن پیاوی ئایینی برۆنسنیان لە چەند ھەفتەی رابردوودا ئازادکرد. لەگەڵ سەرکۆمار (ئەردۆغان)پەیوەندی زۆر باشمان ھەیە. ئەو دۆستی منە. کەسێکی بەھێز، توند و زیرەکە".