Nuri Aydın, Aladdin Mustafaoğlu
28 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2026
بەھۆی ئەو لافاوەی کە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە بانکۆک پایتەختی تایلاند دروستبووە، ٧٠٠ ھەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە.
ڕۆژنامەی "بانکۆک پۆست" بڵاوی کردەوە کە جێگری سەرۆکی شارەوانی بانکۆک، تاڤیدا کامولڤێج ڕایگەیاندووە کە بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە، لافاو لە ڕۆژھەڵاتی شارەکە دروست بووە.
تاڤیدا کامولڤێج باسی لەوەش کردووە کە ھەر بەھۆی لافاوەکەوە، زۆربەی گەڕەکانی ڕۆژھەڵاتی شاری بانکۆک ژێر ئاوکەوتن، ھەروەھا بە ھەزاران کەسیش گواستراونەتەوە بۆ کەمپەکان.
جێگری سەرۆکی شارەوانی بانکۆک، تاڤیدا کامولڤێج ئاماژەی بەوەشداوە کە لافاوەکە، زیانی بە ٧٠٠ ھەزار کەس گەیاندووە.
هاوكات سەرۆکی شارەوانی بانکۆک، چادچارات سیتیبونت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ھەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاوی لافاوکە، بەردەوامن.
هەر لەوبارەیەوە شارەوانی بانکۆک بەھۆی لافاوەکەوە، ٥٠ ناوچەی شارەکەی بە ناوچە کارەساتبارەکان ڕاگەیاندووە.