Yusuf Özcan,Esra Taşkın
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
پاریس - AA
دوای ئەوەی بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان راگەیەندرا کە ئیمانوێل ماکرۆن بە سەرکۆماری فەڕەنسا هەڵبژێردراوەتەوە لە پاریسی پایتەخت و هەردوو شاری رێن و نانت، خۆپیشاندان ئەنجام درا.
سەدان کەس کە بە خۆیان دەگوت "دژبە فاشیزم" لە گۆڕەپانی رێپیوبلیک گردبوونەوە.
خۆپیشاندەران دروشمیان لە دژی ئیمانوێل ماکرۆن دەگوتەوە. پۆلیسیش گازی بیبەری بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکار هێنا.
پارێزگای رێن رایگەیاند کە وێڕای قەدەغەکردنی خۆپیشاندان، نزیکەی ٢٥٠ خۆپیشاندەر ئاگریان لە زبڵدان بەرداوە و زیانیان بە ناوچەکە گەیاندووە، پۆلیسیش گازی بیبەری بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکار هێناوە.
هەروەها لە شاری نانت خۆپیشاندەران دروشمیان لە دژی ئیمانوێل ماکرۆن دەگوتەوە و پانکارتیان بەرز کردەوە، لەوێش پۆلیس بیبەری گازی بۆ دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران بەکار هێنا.
پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵی گرتەبەر لە خۆپیشاندانەکان.