Sinan Doğan
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2021
بۆگۆتا - AA
لە پاناما دەست بەسەر سێ تۆن و ٢٦٧ کیلۆگرام کۆکاییندا گیرا کە دەگواسترایەوە بۆ ئەورووپا و ئەفریقا.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی ناوچەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی پاناما لە دەروازەی کەناڵی پاناما لە بەندەری سەربە ویلایەتی کۆڵۆن، دەستیان بەسەر ئەو پاکەتانەدا گرتووە کە لەناو دوو کۆنتەینەردا بوون و ماددەی هۆشبەریان تیادا شاردراوەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە رایانگەیاند کە سێ تۆن و ٢٦٧ کیلۆگرام کۆکایین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە کە خەریکبووە رەوانەی ئەورووپا و ئەفریقا بکرێت.
لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان سەبارەت بە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
پاناما کە وەک وڵاتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێندرێت لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، ٩٨،٦ تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، ئەوە لەکاتێکدایە پارساڵ ٨٤،٨٧ تۆن دەستی بەسەردا گیرابوو.