کابوڵ
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغاستان رایگەیاند: لەئۆپەراسیۆنێکدا کە ٢٤ سەعاتی خایاندووە، لە ھەریەک لە شارەکانی (کابوڵ، ئەروزگان، کاپیسا، کونار، ھەرات) ٢٧ چەکداری تاڵیبان دەستگیرکراون، ھەروەھا زیانی زۆریشیان گەیاندووە پێیان.
زاھیدوڵڵا موجاھید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی "قسەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دوورن لەڕاستی" بەڵام زانیاریی لەسەر زیانەکانی نەدا.
لەلایەکی دیکە ھێزی پشتگیری نێونەتەوەیی لەڕێی سایتی ئەلیکترۆنی خۆیەوە، رایگەیاند لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک بەقافڵەی ھێزەکانیان دوو کادیریان کوژراوە.