ماردین
لەشاری ماردین (٧٠)ھەمین پێشانگای وێنەکێشی لەژێر ناوی "لە تروسکایی کۆنە شارەوە بەرەو ئاشتی" کرایەوە. پیشانگاکە بەسەرپەرشتیی وێنەکێش (حەسەن بەکداش) بەڕێوەدەچێ و تا ٣٠ی ئەم مانگەبەردەوام دەبێ.
وێنەکێش بەکداش گوتی"جێگای شانازییە بۆ من ئاشتی و ئارامیم ئاوێتەی بەرھەمەکان کردووە. دەمەوێ پاڵپشتیی تەواوی خۆم بۆ پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا پیشانبدەم".
بەکداش گوتی" من لە ساڵی ١٩٩٠دەستم بەکاری وێنەکێشان کردووە، تا ئێستا بەردەوامم. لە زۆر شوێن پێشانگام کردوەتەوە. رێچکەیەکی جێگیرم بۆ وێنەکێشان نییە، بەرھەمەکانم زیاتر ئاماژە بەئافرەت و سروشت دەکەن".