Mehmet Şah Yılmaz
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى فەڕەنسا، ئيمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد، وڵاتەكەى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاستدا هەڵوێستێكى توندى لە دژى توركيا گرتووەتە بەر و "سياسەتى هێڵى سووريان" جێبەجێكردووە.
بەگوێرەى هەواڵێكى كەناڵى تەلەفزيۆنى DWى ئەڵمانى، ئیمانوێل ماكرۆن، لە كۆبوونەوەى كۆتايى هاوينيدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان، ئاماژەى بەوە كردووە، كاتێك بابەتەكە سەروەرى دەرياى ناوەڕاست ببێت ئەوە دەبێت گوته و كردهوه يەك بگرن.
ماكرۆن باسى لەوەكردووه، ئەنقەرە ئەو لە وتەكان زياتر كردەوەكان لهبهرچاو دهگرێت و رێزيان دەگرێت و رایگهیاند: "توركەكان تەنها ئەمە (يەكگرتنى وتەكان و كردەوەكان) بە هەند وەردەگرن و دەتوانم بڵێم رێز لەوە دەگرن. ئەوەى فەڕەنسا ئهم هاوينە كردى گرنگ بوو. ئەمە سياسەتى هێڵى سوورە".
سهركۆماری فهڕهنسا ئاشكراشیكردووه كە پێشتر لە بابەتى سوورياشدا پشتگيرى گوتارەكانى بە كردەوە، كردووە.
ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژەى بەوەكرد، لە هەفتەكانى پێشوودا فەڕەنسا بە بڕيارى زيادكردنى هێزهكانى بهشێوهیهكی كاتی لەگەڵ يۆنان، قوبرسى یۆنانی و ئيتاڵيا لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست مانۆڕێكى سەربازييان ئەنجامداوە و بانگهشهی ئهوهی كرد وڵاتههی هەڵوێستێكى توند و هاوسەنگى نيشانداوە.
ماكرۆن گوتيشى، "رێژهیی بوو، هەموو هێزی دهریاییمان نەنارد بۆ ئەوێ".
باسی لهوهشكرد چالاكييەكانى توركيا لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست "ئيستفزازين" و بانگهشهی ئهوهی كرد، توركيا "پهلاماری" سەر سەروەریى و ناوچەى ئابوورى تايبەتى دوو وڵاتى يەكێتیى ئەورووپا كه يۆنان و قوبرسى یۆنانین.
سهركۆماری فهڕهنسا گوتى: "ستراتيژی ئهم ساڵانهی دوایی توركيا، وەكو ستراتیژی وڵاتێكى ئەندامى ناتۆ هەڵناسەنگێنم".