ناوەندی پیشەسازیی بەرگریی و تەکنۆلۆژیای چین رایگەیاند: مانگی دەستکردی گاۆفین دوای ھەشت مانگ تاقیکردنەوە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و دەستی بە ناردنەوەی وێنە بۆ زەویی کرد.
بە پێی راگەیەنراوەی ناوەندی پیشەسازیی بەرگریی و تەکنۆلۆژیای چین، ئەو مانگە دەستکردە لە پاڵ لێکۆڵینەوەی جوگرافی و دۆزینەوەی سەرچاوەکان، ھاوکات چاودێریی گۆڕانی کەش و ھەوا، کشتوکاڵ، گەیاندنی ھاوکاری لە کاتی روودانی کارەساتی سروشتی و ئامادەکردنی بەرنامەی تایبەت بۆ شارەوانی بەکار دەھێنرێ.
ئاماژە بەوە کراوە، ناوەندەکانی پاراستنی ژینگە، پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ ئەو مانگە دەستکردە بەکار دەھێنن.
مانگی دەستکردی گاۆڤین ١ یەکێکە لەو پێنج مانگە دەستکردەی چین دەیەوێ تا ساڵی ٢٠١٦ روانەی بۆشایی ئاسمانیان بکا. ئەو مانگە دەستکردە یەکەمین مانگی دەستکردی چینە کە دەتوانێ لە رێگای دوورەوە چاودێری لە بۆشایی ئاسمان بکا. بە جۆرێک دیزاین و بەرنامەی بۆ داڕیژراوە تا پێنج ساڵ دەتوانێ کاری خۆی بەردەوام بکا.
حکومەتی چین دەستی بە ئامادەکاری بۆ ناردنی دووەمین مانگی دەستکردی گاۆفین ٢ لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا کردووە.