لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ھەشتی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداریی بەرشەلۆنەی کرد و توانی بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکەی لێباتەوە.
بەپێی ئەوەی لە یاریی چووندا بە گۆڵێک بەرامبەربوون، ئەتلەتیکۆ بە کۆئەنجامی ٣-٢ بەرشەلۆنەی کردە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.
یانەی خانەخوێ ھەر لە سەرەتای یارییەکەوە فشارێکی زۆری خستە سەر گۆڵی بەرشەلۆنە و توانی تەواو شپرزەی بکات. لە دەقیقەی پێنجەمی یارییەکەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لەڕێی یاریزان خۆرخێ میرۆدیۆ کوکی تۆمار بکات و ھەر بەو گۆڵەیش سەربکەوێ بۆ چوارگۆشەی زێڕین.