Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
به‌ریتانیا كه داوای به‌په‌له‌ی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە لەبارەی ژه‌هراویكردنی سیخوڕی پێشووی رووسیا سێرگی سكریپاڵ و كچه‌كه‌ی، رووسیای به "هه‌وڵدان بۆ كوشتن به نهێنی و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به به‌كارهێنانی هێزی نایاسایی" تۆمه‌تبار كرد و رووسیاش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و داوای له به‌ریتانیا كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆناتان ئالەن رووسیای به "هه‌وڵدانی نهێنی بۆ كوشتنی سكریپاڵ و یولیای كچی و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به به‌كارهێنانی هێزی نایاسایی" تۆمه‌تبار كرد و گوتیشی: "رووسیا پشتگیری هه‌وڵی كوشتنی نهێنی ده‌كات، ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری ده‌وڵه‌تان، گوێناداته گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و چه‌ندین جار پشتگیری له سووریا كردووه كه چه‌كی كیمایی به‌كارهێناوه".
ئالەن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان له دژی "كرده بێپهرواكان"ی رووسیان و داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له هه‌ماهه‌نگی دابن له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكاش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی رووسیای به به‌رپرسیاری گازی سینیر به‌كارهێنا له به‌ریتانیا و رایگه‌یاند كه رووسیا "تاوانێكی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ئه‌نجام داوه".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیاش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڤاسسیلی نه‌به‌نزیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه رووسیا له پشت ژه‌هراویكردنی سكریپاڵ و كچه‌كه‌یه‌وه بێ.