Haydar Karaalp,Mazin Majeed Asaad Baqal,1 23,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
به‌غدا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له ته‌لاری په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، چاوش‌ئۆغڵو سڵاوی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و گه‌لی توركیای به حه‌لبووسی گه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به بیری هێنایه‌وه كه دوێنێ ئه‌ردۆغان له ئیستانبوڵ پێشوازی كرد له حه‌لبووسی و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیاندا باسیان له كێشه‌ی ئاو كردووه. گوتیشی: "سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئه‌رشه‌د ساڵحی و شاندهكهیشی له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاوه‌وه دوان. هه‌م حه‌لبووسی و هه‌م توركمانه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئاویان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ناوێت به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌یانه‌وێت. ئه‌وه‌ش بووه هۆی دڵخۆشی ئه‌مه. نه‌ده‌كرا به پیر داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نێین. له‌مباره‌یه‌وه سهركۆمار رێنمایی داوه پێمان. هه‌ر له ئه‌منیه‌ته‌وه بگره تاكو ئابووری له‌گه‌ڵ عێراقین".
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی پشتیوانیكردنی پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی عێراقه.
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به‌وه ده‌ربڕی كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی عێراقی كردووه و گوتی: "خوا یاربێت حكوومه‌تێكی به‌رفراوان له عێراق پێكده‌هێندرێت. پێمانوایه په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت بۆ داهاتووی ئه‌م وڵاته".
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو هاوكار ده‌بێت له زیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵییه‌كان.
حه‌لبووسی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌نێوان عێراق و توركیادا به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی به‌هێز و جوگرافیایی هه‌یه، باسی له‌وه‌یش كرد كه چاوه‌ڕوانن په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵییه‌كان له هه‌موو بوارێكدا به‌هێزتر بكرێن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق حه‌لبووسی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا زیانی به‌ركه‌وتووه، داوای پشتیوانیشی له توركیاكرد بۆ ژێرخان و دووباره بونیادنانەوەی عێراق.
- "چاوش‌ئۆغڵو چاوی به نوێنه‌رانی توركمان كه‌وت"
چاوش‌ئۆغڵو له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌رشه‌د ساڵحی و په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌تمه‌دارانی توركماندا كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، له‌گه‌ڵ جێگری پێشووی سه‌ركۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ی پارتی بریار، ئوسامه نوجێفی كۆبووه‌وه.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ت، عه‌مار حه‌كیم كۆبووه‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در، هادی عامری كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كریت چاوش‌ئۆغڵو له‌پاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكات و، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در، موقته‌دا سه‌دردا كۆببێته‌وه.