Esat Fırat,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
قودس – AA
له گوتاری هه‌ینی مزگه‌وتی ئه‌قسادا هۆشداری درا به فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی قودسی رۆژهه‌ڵات كه "زه‌ویوزار به جوله‌كه‌كان نه‌فرۆشن".
موفتی قودس و فه‌ڵه‌ستین شێخ محه‌مه‌د حسێن له گوتاری هه‌ینی مزگه‌وتی ئه‌قسادا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فرۆشتنی زه‌وی و زار به جوله‌كه‌كان "حه‌رام و ناپاكی"یه.
شێخ محه‌مه‌د به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی بهجولهكهكردنی قودس هه‌وڵ ده‌دات زه‌ویوزار له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكڕێت گوتی: "پیرۆزییهكانتان و ئه‌و زه‌وی و زاره‌ی به ئێوه سپێردراوه بپارێزن. خوا ئێوه‌ی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌م شاره پیرۆزه بكه‌ن".
شێخ محه‌ممه‌د داوای له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد به‌رگری له قودس بكه‌ن و گوتی: "قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا ته‌نها هی مسوڵمانانن و خاكی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو ئومه‌تی ئیسلامن".
ناوبراو ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیسی ئیسرائیلیشی كرد له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی پیاوانی ئایینی كڵێسای قیامه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیسرائیل سته‌م له كریستانهكانه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش ده‌كات.