Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵ دووی ئیسرائیل، مووشه‌كێك كه‌وتووه‌ته سەر به‌رزاییه‌كانی جۆلان، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت مووشه‌كه‌كه له‌ده‌ره‌نجامی پێكدادانه‌كانی سوریادا كه‌وتبێته ناوچه‌كه.
به‌رزاییه‌كانی باشووری رۆژئاوای سووریا و باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیل دهوڵهمهندە بەسامانی ئاو. ساڵی 1967 له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی كه له سووریا، ئوردن و میسر پێكهاتبوو، ئه‌و به‌رزاییانه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیركران. ساڵی 1981 به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌بڕیاری تاك لایه‌نه‌ی حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب، به ئیسرائیل بەسترایەوە.