Sanela Crnovrsanin
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
پۆدگۆریتسا - AA
بە مەبەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگدەر لە مۆنتینیگرۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
لەو هەڵبژاردنەدا کە ئەوە جاری پێنجەمە لە مێژووی مۆنتینیگرۆی سەربەخۆدا ئەنجام دەدرێت، شەش هاوپەیمانی و پێنج پارتی سیاسیی لە چوارچێوەی ١١ لیستەدا کێبڕکێ دەکەن بۆ چوونە نێو پەرلەمان کە لە ٨١ کورسی پێکهاتووە.
لە چوارچێوەی ئەو هەڵبژاردنە گشتییەدا، ٥٤١ هەزار و ٢٣٢ دەنگدەری تۆمارکراو، تا کاتژمێر ٢١:٠٠ بەکاتی هەولێر، لەسەر هەزار و ٢١٧ سندوق دەنگ دەدەن.
هەڵبژاردنەکە لە چوارچێوەی ئەو رێکاریانەی دژبە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیراونەتەبەر بەڕێوەدەچێت و تیایدا رێگە بەو نەخۆشانە دەدرێت کە لە کەرەنتیندا لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەن، هاوکات لەڕێگەی نامەوە نەخۆشی نێو نەخۆشخانەکان بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت کاتەکانی نیوە شەو ئامارە بەراییە نافەڕمییەکان لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی مۆنتینیگرۆوە رانگەیەندرێت.