Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
پاریس - AA
ئیمانوێل ماکرۆن كه به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێنا رایگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وت".
ئیمانوێل ماکرۆن له‌گه‌ڵ مارشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شداری له میتینگه‌كه‌ی لۆڤردا كرد له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا.
ئیمانوێل ماکرۆن به گوتنی "هه‌مووان پێیان ده‌گوتین كه ئه‌وه ناگونجێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسایان نه‌ده‌ناسی" ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێز له‌و دهنگدهرانهیش ده‌گرێت كه ده‌نگیان به مارینه لۆ پێن داوه و، گوتی: "به درێژایی پێنج ساڵی داهاتوو نیشانیان ده‌ده‌ین كه پێویست نه‌بوو ده‌نگ به توندئاژۆیی بده‌ن".
ئیمانوێل ماکرۆن باسی له‌وه كرد كه ئه‌مشه‌و فه‌ڕه‌نسا سه‌ركه‌وت و، گوتی: "قۆناغی داهاتوومان سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام هه‌میشه راستیه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ل باس ده‌كه‌م و، ئێوه ده‌پارێزم له هه‌موو جۆره مه‌ترسیه‌ك".
سه‌ركۆماری نوێی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماکرۆن باسی له‌وه كرد كه هه‌وڵه‌كانیان زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌بات و، كار بۆ دروشمه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات كه بریتین له "ئازادی، یه‌كسانی و برایه‌تی".
دوای گوتاره‌كه‌ی، ئیمانوێل ماکرۆن به یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بریجیت ماكرۆن و هاوڕێیانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی جارێكی دیكه سڵاوی له ده‌نگده‌رانی كرد.
دوای میتینگه‌كه ماكرۆن و ده‌نگده‌رانی به یه‌كه‌وه سروودی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسایان گوته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 10ی ئەم مانگەدا ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته بڵاوبكاته‌وه.