Mehmet Nuri Uçar,Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
27 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2026
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ڕۆژی چوارشەممە سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین کۆدەبێتەوە.
کەناڵی سووریا تیڤی بڵاوی کردەوە کە سەرکۆمار شەرع ڕۆژی چوارشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ پوتین کۆدەبێتەوە.
لە هەواڵەکەدا وردەکاری زیاتر دەربارەی سەردانەکە بڵاونەکراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەڕمی سەبارەت بە سەردانەکە لەلایەن بەرپرسانی سووریا یان ڕووسیاوە بڵاونەکراوەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ڕووسیا پوتین، لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا لە مۆسکۆ لەگەڵ سەرکۆماری سووریا شەرع کۆبووەوە.
دوای کۆتاییھاتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا، ئەو سەردانە یەکەمین سەردانی فەڕمی شەرع دەبێت بۆ مۆسکۆ وەک سەرکۆماری سووریا.