Ali Semerci
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
دۆحە – AA
میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە میوانداریکردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وڵاتەکەی.
شێخ تەمیم لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان-ەوە نووسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە میوانداریکردنی برام سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دۆحە".
میری قەتەر ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، رەخساندنی دەرفەتی زیاتریان بۆ پێشخستنی هەماهەنگییەکان لە بواری ئابووری تاوتوێ کردووە بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برادا بێت.
ناوبراو سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی لەگەڵ ئەردۆغان لەبارەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم ناوچەکە و جیهان دواون و لەمبارەیەوە بەهێزکردنی هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکانیان بە گرنگ زانیووە.