Heman Hussein Yaseen
15 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2022
ھەولێر - AA
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ ھەینی مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتووەتە وڵاتی تورکیا و بڕیارشە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبێتەوە.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.