Sangar Hamad Azeez
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
سكرتێری گشتیی پەیمانی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند "پەیمانی ناتۆ رێوشوێنی ئەمنی بارەگاكانی خۆی لە بەلجیكا بۆ بەرزترین پلە بەرزدەكاتەوە".
لە میانی روونكردنەوەیەكدا سكرتێری گشتیی پەیمانی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ نیگەرانی خۆی نیشان دا بەهۆی تەقینەوەكانی برۆكسل و گوتی: "لەم رۆژە رەشەدا هاوپەیمانانی بەلجیكا لە پشت ئەو وڵاتەوەن، ئەوە پەلامارێكی ترسنۆكانەیە كە رووبەڕووی كۆمەڵگامان دەبێتەوە، هەرگیز تیرۆر ناتوانێت بەسەر دیموكراسیدا سەركەوێت، هەرگیز ناتوانن ئازادیمان لێ زەوت بكەن".
ناوبراو تیشكی خستە سەر بارەگاكانی پەیمانی ناتۆ لە بەلجیكا و گوتی: " پەیمانی ناتۆ رێوشوێنی ئەمنی بارەگاكانی خۆی لە بەلجیكا بۆ بەرزترین پلە بەرزكردەكاتەوە و لە نزیكەوە چاودێری ورد و درشتی رووداوەكان دەكەین".