Ekip,1 23
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
دەرکەوت لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیادا دوو تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە کە لە ئەورووپا ڕاھێنرابوون، کوژراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبارەی چەکدارە کوژراوەکان لە عەفرین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە، چەند چەکدارێکی ئەورووپیشیان لەنێودایە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ساموێل لیۆن کە هاووڵاتییەکی ئیسپانییە و ناوی نهێنی "باران گالیجیا" بووە هەروەها ئۆلیڤەر فرانکۆس یان لۆ کلادیچی کە هاووڵاتییەکی فەڕەنسییە و ناوی نهێنی "کەنداڵ برەیش" بووە هەفتەی رابردوو کوژراون.
هەروەها سژۆیەرد هییگەر کە هاووڵاتییەکی هۆڵەندی بوو و ناوی نهێنی "باران ساسۆن" بوو لە ئاکامی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و هێزە ئێرانییەکان لە رۆژهەڵاتی سووریا کە لە سنووری عێراق نزیکە، کوژرا.