Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
ده‌وحه - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بارگرژی نێوان سعوودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له‌سه‌ر هه‌واڵی بێ بنه‌ما دروستكراوه و، ئه‌و وڵاتانه داخوازیان نییه بیخه‌نه‌ڕوو.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی قه‌ته‌ر، ئالسانی باسی له‌وه كرد كه میری كوێت، شێخ سه‌باح كاتێكی زۆری ته‌رخانكرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا داخوازی ئه‌و وڵاتانه چییه كه رێوشوێنی ناڕه‌وایان به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر گرتووه‌ته‌به‌ر.
گوتیشی: "تا ئێستا لیستی داخوازی و تۆمه‌تبار كردن ئاراستەی كوێت نه‌كراوه. له راستیدا لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه سه‌رساممان ده‌كات. ته‌ماشا ده‌كه‌یت داخوازی ئاراسته‌ی كوێت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه كێشه‌یه‌كی كه‌نداوه و پێویسته له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌لایه‌كی دیكهوهشه ته‌ماشا ده‌كه‌یت ده‌ڵێن كه داخوازییه‌كانیان ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، یان داوا له قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن بۆ جیبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان كه به‌داخه‌وه هێشتا نازانین چین. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بارگرژییه‌كان له‌سه‌ر هه‌واڵی بێ بنه‌ما دروست كراوه، داخوازییان نییه بیخه‌نه‌ڕوو و بنه‌مای ئه‌و رێوشوێنانه‌شی به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر گرتوویانه‌ته‌به‌ر چه‌نده ناسكه".
"داخوازییه‌كان روون نین"
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل ئه‌لجوبه‌یر كه رایگه‌یاندبوو "كاریان له‌سه‌ر لیستێكی سكاڵا كردووه و، راده‌ستی قه‌ته‌ری ده‌كه‌ن" ئالسانی گوتی: "دیار نییه كه ئه‌و وڵاتانه چی ده‌خوازن. باسیان له داخوازییه‌كانیان و بارگرژییه‌ك كردووه كه پێویسته له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداودا بمێنێته‌وه، پاشان ئه‌وه گۆڕا بۆ ئه‌و داخوازیانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێت، ئیستاش باس له‌و لیستی سكاڵایه ده‌كه‌ن كه ئاماده‌كراوه. دیار نییه كه ئه‌و داخوازیانه چین. باشه كه‌وایه ئه‌و بارگرژی و داخوازیانه بۆچی".
"تۆمه‌ته‌كان هه‌ڵبه‌ستراون"
ئالسانی باسی له بانگه‌شه‌ی مێدیاكانی ئه‌و وڵاتانه كرد كه گوایه قه‌ته‌ر بڕی 65 ملیار دۆلاری بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناردووه و رایگه‌یاند، تۆمه‌ته‌كان هه‌ڵبه‌ستراون.