Adam Abu-bashal
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
ئابوجا - AA
لە ویلایەتی نەیجەری نێجیریا لە میانی پەلامارێکی چەکداریدا ١٣ گوندنشین گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی نەیجەر، واسیو ئابیۆدون، ئەوەی ئاشکرا کرد کە چەند چەکدارێک لە گوندی ناکوندنا هێرشیان کردوەتە سەر جووتیارانی گوندەکە و لە ئەنجامی پەلامارەکەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ئابیۆدون، باسی لەوەش کرد کە بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە.
لە لایەکی دیکەشەوە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی نێجیریا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لە پەلامارەکەدا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
- بەکارهینانی مۆتۆڕسکیل قەدەغە کرا
لە نێجیریا بەهۆی ئەوەی لەڕێی مۆتۆڕسکیلەوە پەلاماری چەکداری ئەنجامدەدرێت لە هەندێک ویلایەت بەکارهێنانی مۆتۆڕسکیل قەدەغە کراوە.
ناوبەناو پێکدادان لە نێوان هۆزی فولانییەکان کە بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن لەگەڵ جووتیارەکانی باشووری نێجیریا روودەدات.
فوولانییەکان، جووتیارەکان بە دزینی ئاژەڵەکانیان تۆمەتبار دەکەن.