نیویۆرك
فیستیڤاڵەكە لە پاركی بیەر ماونتن بەڕێوەچوو، كە دەكەوێتە دووری 90 كیلۆمەتر باكووری شاری نیویۆرك بەڕێوەچوو و تیایدا سەدان كەس لە هیندیەكانی سووری دانیشتووی نیویۆرك بەشداریان تێدا كرد. هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانیش چووبوون بۆ تەماشاكردنی چالاكییەكە كە هیندیەكانی سوور بە جلوبەرگی رەسەنەوە سەمای نەریتیان دەكرد.
سەبارەت بە فیستیڤاڵەكە كە لەلایەن ئەنجوومەنی پیشەسازی رێدهاوك رێكخرا، شارۆن دیجۆرج رێكخەری فیستیڤاڵەكە رایگەیاند "ئامانج لە رێكخستنی فیستیڤاڵەكە، ناساندنی كلتووری هیندیەكانی سوورە بە هاووڵاتییانی ئەمریكا. لەو فیستیڤاڵە نەرێتیەدا چەندین چالاكی ئەنجام دەدەین كە سەماش لەخۆ دەگرێت. بۆ نموونە ئەمڕۆ لێرەدا چیرۆك خوێندنەوەیەكمان هەیە، كە باس لە چیرۆكی نەریتی هیندیەكانی سوور دەكات بۆ منداڵان، لە هەمان كاتدا خواردنی نەریتێش پێشكەش دەكەین، كە لەنێویاندا گۆشتی گامێشی كێوی، ئاسك و تیمساح هەن.
دیجۆرج، ئەوەشی خستەر ِوو كە ئامانجی سەرەكی ئەنجوومەنی پیشەسازی، رێكخستنی بەرنامەی پەروەردەییە بۆ ناساندنی كلتووری هیندیەكانی سوور.
گوتیشی: "لەلایەن ئەورووپیەكانەوە رووبەڕووی كۆمەڵكوژی بووینەوە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا بوونمان هەیە و هەوڵ دەدەین بۆ ناساندنی كلتوورەكەمان. ئەمساڵ بۆ یەكەمجارە رۆژی گەلانی رەسەن بەرز رادەگرین. ئەو رۆژەیش لە مانگی تشرینی یەكەمدا دەبێت و گشتگیر دەبێت لەگەڵ رۆژی كۆڵۆمبۆسدا كە بە پشووی فەرمی دانراوە. كریستۆفەر كۆڵۆمبۆس كەسێكی باش نەبوو، پێویستە رۆژی كۆڵۆمبۆس یاد نەكرێتەوە و بەرز رانەگیرێت. ئومێدەوارم بتوانین لەو بارەیەوە هۆشداری بڵاوبكەینەوە و دۆخەكە بگۆڕین".
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەكەدا، ئامێری مۆسیقا، كەلوپەلی ناو ماڵ و جلوبەرگی تایبەت بە هۆزەكانی هیندیەكانی سوور بۆ فرۆشتن خرانە ڕوو.