Esin Eşkinat Sayılgan
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2021
نیویۆرک - AA
لە نیویۆرک خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئیمی کە لەلایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی هونەر و زانستەکانی تەلەڤیزیۆنهوه ده‌به‌خشرێت به‌و بەرهەمانەی لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەم دەهێنرێن، به‌خشرایه براوه‌كانی.
رێوڕه‌سمه‌كه كه پار ساڵ به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین رێكخرا، ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری ئه‌مریكیی به ره‌گه‌ز نێجیری، ئيفۆن ئۆرجی به‌ڕێوه‌برا.
خەڵاتی باشترین به‌رنامه‌ی هونەریی به‌خشرایه دۆکیۆمێنتاری فەڕەنسی بە ناوی "کوبریک بای کوبریک" كه له‌لایه‌ن گریگۆری مۆنرۆ-وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر به‌خشرایه ئەکتەری بەریتانی، هایلی سکویرز به‌بۆنەی رۆڵی لە زنجیره‌ی "ئهداڵت ماتێریاڵ"، هه‌روه‌ها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو به‌خشرایه ئەکتەری بەریتانی، دەیڤد تینانت کە لە زنجیره‌ی "دێس" دا رۆڵی بکوژی گێڕا.
خەڵاتی باشترین کۆمیدی به‌خشرایه زنجیرەی فه‌ڕه‌نسی "Dix Pour Cent" و له به‌شی درامایش خه‌ڵاته‌كه به‌خشرایه زنجیرەی درامای ئیسرائیلی "تاران".