Hawkar Yaseen
15 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2021
هەولێر AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلول بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەرپرسانی دیکەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە".
راشیانگەیاندووە "لە کۆبوونەوەکانیدا برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بوارەکانی ھاریکاری و ھاوبەشیی عیراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا، شەڕی دژی تیرۆر، دۆخ و سەقامگیریی عیراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ دەکەن".