Abdulhameed Husseın Karam
11 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2022
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتالیادا دەکات.
لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی بە بانگھێشتی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیھان، بەشداری لە کار و چالاکییەکانی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتالیادا دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا کە سێ رۆژ دەخایەنێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشھاتەکان و بابەتە ھەنووکەییەکان، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.