Nuri Aydın
19 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2022
نەتەوە یەکگرتووەکان-AA
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا لە زیادبوونی توندوتیژی لە کەمپی هۆل کە لە ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەدایە و تیرۆریستانی داعش و خێزانەکانیان تێیدا دەستبەسەرکراون.
هەماهەنگیکاری نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سووریا، عیمران رەزا دوای سەردانیکردنی بۆ ناوچەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
عیمران رەزا لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە کردەوەی توندوتیژی لە کەمپەکەدا زیادیکردووە و رایگەیاندووە کە تەنیا لەم هەفتەیەدا سێ کەس کوژراون و لەمیانی ئەمساڵدا کۆی گشتی ٢٦ کەس کوژراون کە ٢٠ کەس لە کوژراون ژن بوون.
هەماهەنگیکاری نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سووریا هەروەها هۆشداریی دا لەوەی کە سووریا لە بەرهەمهێنانی خۆراک و کارەبا و لە ئاوی خواردنەوە تا ئاوی ئاودێری رووبەڕووی قەیرانێکی جیددی بووەتەوە کە ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر تەندروستی گشتی و بژێوی ژیان.
- کەمپی هۆل
رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە دێرازۆر لەو کەمپەی کە لە مانگی نیسانی ٢٠١٧ بنیاتی ناوە، خەڵکی مەدەنی کە لەدەست شەڕ و پێکدادانەکان هەڵاتوون، ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەندامانی خێزانەکانیانی دەستبەسەر کردووە.
لە کەمپەکەدا ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە لەلایەن رێکخراوەکەوە دەستبەسەر دەکرێن لە دۆخێکی نامرۆییانەدا نیشتەجێ دەکرێن.
قەیرانی ئاوی خواردنەوە، خۆراکی بەسەرچوو، نەبوونی دەرمان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و نەبوونی چاودێری نەخۆش لە کێشە سەرەکییەکانی ناو کەمپەکەن.
نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکوومییەکان زۆرجار هۆشداریی دەدەن لەوەی کە دۆخی مرۆیی لە کەمپی هۆل بەرەو خراپتر دەچێت.
لە کەمپەکەدا چەندین هەزار چەکداری تیرۆریستی بیانی کە لە نزیکەی ٥٠ وڵاتەوە هاتوون، هەن، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی سووری و عێراقی بوونیان هەیە.