Dzihat Aliju,Abdula Berisha,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
سكوپیه - AA
كاندیدی یه‌كێتیی سۆسیال دیموكراتی مه‌قدۆنیا (SDSM)، ستیڤۆ پێندارۆڤسكی سه‌ركه‌وتنی خۆی له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار راگه‌یاند كه له کۆماری باکووری مەقدۆنیا به‌ڕێوه‌چوو.
له میانی گوتارێكیدا كه له ناوه‌ندی پارته‌كه‌ی له سكوپیهی پایته‌خت سازیكرد، پێندارۆڤسكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌بێته سه‌ركۆماری هه‌مووان و رایگه‌یاند كه هاووڵاتییان بڕیاریانداوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشبچن.
پێندارۆڤسكی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هاووڵاتییان له کۆماری باکووری مەقدۆنیا به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دوور له ئینتیمای نه‌ژادی و سیاسیی یه‌كیانگرتووه و گوتی: "سوپاسی هه‌موو هاووڵاتییانی مه‌قدۆنیا دەکەم لە ئه‌لبانی، توركی، سربی، ولاكی، رۆمانی، بۆسنی و ئه‌وانی دیكه كه ئه‌و ئه‌ركه‌یان به من سپارد ببمه سه‌ركۆماری هه‌مووان. ده‌بمه سه‌ركۆماری هه‌مووان".
ستیڤۆ پێندارۆڤسكی باسی له‌وه كرد كه به‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه گه‌ره‌نتی رێگای پێشخستنی وڵات كراوه له رووی ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆدا. هاوكات سوپاسی كاندیدانی دیكه گۆردانا سیلیانۆڤسكا داڤكۆڤا و بلێریم ریكای كرد بۆ هاوكاریکردن و به‌شداریکردنیان له هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیدا.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته زۆران زایهڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو و دیموكراسییان ئه‌نجامداوه و سه‌ركۆمارێكی ئه‌ورووپیان هه‌ڵبژاردووه.
زایەڤ رایگەیاند ئەنجامەكان سەركەوتنی هاووڵاتییانی وڵاتەكەیەتی و گوتی: "ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆ بەڵگەی ئەوەیە كە گەشەی زیاترمان كردووە و بڕیاری بەرپرسانەمانداوە و شایانی پێشكەوتنی زیاترین. شوێنی ئێمە ناتۆ و یەكێتیی ئەورووپایە".
سیلیانۆڤسكا داڤكۆڤا كاندیدی رێكخراوی شۆڕشگێڕی ناوخۆی مەقدۆنیا و یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی (VMRO-DPMNE)ش رایگەیاند، ركابەرەكەی سەركەوتووە، بەڵام پێی وایە وەك تاكەكەس و كاندیدی پارتەكەی لە ململانێكەدا نەدۆڕاون.
بەپێی ئەو داتا نافەرمییانەی کە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردووەتەوە، تەواوی دەنگەكان جیاكراونەتەوە و پێندارۆڤسكی كاندیدی SDSM رێژەی سەدا 51.66ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە. هاوكات گۆردانا سیلیانۆڤسكا كە پشتگیریی هاوپەیمانێتیی VMRO-DPMNE دەكات، رێژەی سەدا 44.73ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
رێژەی سەدا 3.61 دەنگەكان پووچەڵن و رێژەی بەشداریكردن سەدا 46.7ە.
بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە، بۆ خولی دووەم رێژەی بەشداریكردن پێویستە لانیكەم سەدا 40 بێت، ئینجا ئەنجامەكە پەسەند دەكرێت.
دوای ئەوەی کۆماری باکووری مەقدۆنیا هەشتی ئەیلوولی 1991 بەناوی مەقدۆنیاوە لە یۆگۆسلاڤیا جیابووەوە و سەربەخۆیی راگەیاند، ئەمە جاری شەشەمە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار ئەنجام دەدات و سەركۆمار ماوەی پێنج ساڵ لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.
ماوەی دەسەڵاتی سەركۆماری ئێستا، جیۆرجی ئیڤانۆڤ 12ی ئایار كۆتایی دێت.