ھۆنگ كۆنگ
بەپێی ھەواڵێكی رۆژنامەی مینگ پائۆ، لە ئادمیرالتی كە ناوەندی سەرەكی خۆپیشاندانەكانە، بەربەستەكان له شوێنی خۆیان ماونهتهوه، بەڵام پۆلیس لە مۆنگكۆك بەربەستەكانیان لابرد.
پۆلیس گۆڕەپانەكەی لەماوەی 35 دەقەدا لە بەربەستەكان پاككردهوه و لەو ماوەیەدا لە نێوان پۆلیس و گروپێكی بچووك كە دەیویست رێگری لە لابردنی ئهو بهربهستانه بكات، گرژی روویدا.
خۆپیشانداران نزیكەی سێ ھەفتەیە ھەردوو شەقامی نێسن رۆد و شەقامی ئەرگایلیان لە مۆنگكۆك بە دانانی بەربەست داخستبوو كە پۆلیس چەندین جار ھەوڵیدا ئهو بەربەستانه لابهرێت.
سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان بەوەدا كە مەبەست لە لادانی ئهو بهربهستانه دەركردنی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەكان نییە، بەڵكو تەنیا خاوێنكردنهوهی جادهكانه.