Hemin Othman Mohammed, Emrah Akbulak
23 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2026
ھەولێر ــ AA
بەپێی ههواڵێكی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی لوبنان (NNA)، سوپای ئیسرائیل بە درێژایی شەوی ڕابردوو بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سەر چەندین ناوچهی باشووری وڵاتەکە.
سوپای ئیسرائیل، هێرشی كرده سهر پردێکی بچووکی سەر ڕووباری لیتانی، کە باشووری لوبنان دەکات بە دوو بەشەوە.
بەپێی ههواڵێكی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی لوبنان (NNA)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە باشووری شاری سەیدا، پردی بچووکی ئەرزی-بورج ڕەحالیان لەسەر ڕووباری لیتانی کردە ئامانج.

لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ههواڵێكی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی لوبنان (NNA)، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی شارۆچکەی ئەلحەنیەی شاری سووری باشووری لوبنان کردووه.