Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2016
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل مووشه یاڵۆن رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا ئاماده‌ن په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌بدا ببه‌ستن.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له رادیۆی ئیسرائیل‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، یاڵۆن رایگه‌یاندووه كه ره‌شبینه به‌رانبه‌ر به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له شاری میونخی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به راگرتنی پێكدادانه‌كانی سووریا ئه‌نجامدرا.
یاڵۆن رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌رنه‌دانی له قه‌یرانی سووریای په‌یڕه‌و كردووه، به‌ڵام هێڵی سوور هه‌یه كه سه‌روه‌ری ئیسرائیلیش له‌خۆده‌گرێت، رێگه‌ناده‌ن هیچ لایه‌نێك بیانبه‌زێنێت.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی یاڵۆندا هاتووه "له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه ئاماده‌ی به‌ستنی په‌یوه‌ندی ستراتیژی هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب".
هه‌روه‌ها یاڵۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆشیان نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو و هەروەها وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه.