Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری فیدراسیۆنی رووسیا، سێرگی شۆیگو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شۆیگو له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات و له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازییدا له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا پێشوازی لێده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئاكار كۆده‌بێته‌وه.
له دیداره‌كه‌ی ئاكار و شۆیگودا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێشهاته‌كانی سووریا به‌تایبه‌ت رەوشی ئیدلب و دوایین دۆخی ناوچه‌كه به‌رله لووتكه‌ی سێقۆڵیی سۆچی تاوتوێ بكرێت.