Kasım İleri
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئێسپەر لە ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بنیامین ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی، بێنی گانتز کۆبووەوە.
دوای سەردانەکانی بۆ بەحرەین و ئوردن، ئێسپەر سەردانی ئیسرائیلی کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پنتاگۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئێسپەر لە تەل ئەبیب لە لایەن ناتانیاهووە پێشوازی لێکراوە و، هەردوولا تاوتوێی نیگەرانیيە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان کردووە و، پابەندی خۆیان دووپاتکردووەتەوە لەبارەی هاریکاریی کردن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''ئێسپەر پابەندی ئەمریکای دووپات کردووەتەوە لەبارەی دەستەبەری باڵادەستی سەربازیی ئیسرائیل. هەردوو سەرکردە هاوڕابوون لەسەر پەرەوپێشخستنی پەیوەنديیە ئەمنییەکانی هەردوولا''.
هاوکات ئێسپەر و ناتانیاهو تاوتوێی قۆناغی ئاسایی کردنەوەیان کرد کە لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا درێژەی هەیە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەی پنتاگۆندا باس لەوە کراوە کە ئێسپەر لە تەلئەبیب لەگەڵ گانتز کۆبووەتەوە و، تاوتوێی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە لە بواری بەرگرییدا.
