Hakan Çopur,Rabia İclal Turan,Ahmet Kartal
23 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2024
واشنتۆن ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە داگیر بکات، ئەوە دەرئەنجامی خراپ و ترسناکی لێ دەکەوێتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن لە گوتەیەکدا لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دووبارە لەھەمبەر داگیرکردنی ڕەفەح، ھۆشداری دایە ئیسرائیل و گوتی: "ئەگەر ئیسرائیل شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە داگیر بکات بەبێ پلانێکی گشتگیری باوەڕپێکراو، ئەوا دەرئەنجامی خراپ و ترسناکی لێ دەکەوێتەوە، چونکە لەئێستادا، یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار فەڵەستینی لە شارەکە نیشتەجێن".
گوتیشی: "تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس ھێرش بکاتە سەر ڕەفەح، ئەوە کێشەکە چارەسەر ناکات، چونکە دوای ھێرشەکەش ھەزاران چەکداری حەماس دەمێنن و ئەو کاتە ئیسرائیل لە غەززە ڕووبەڕووی ھێرشی گەورە دەبێتەوە کە ھەر خۆی لێی بەرپرس دەبێت".