Ömer Aydın,Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
پاریس - AA
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، گێرارد کۆڵۆمب دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئاشکرایکرد ئەگەر بێت و پۆستەکەی پڕبکرێتەوە، بەشداریی ناکات لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە بڕیارە ئەمڕۆ سازبکرێت.
گێرارد کۆڵۆمب باسی لەوەکردووە دەست لەکارکێشانەوەکەی لە لایەن سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆنەوە پەسەند نەکراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاندووە "بەڵێ، دەگەڕێمەوە لیۆن. بە سەرکۆمار (ماکرۆن)م گوت کە چاوەڕوانییەک لەبارەی ئەوەی دۆخی هاووڵاتییان روونبکرێتەوە، هەیە. بەدرێژایی ژیانم هەرچییەکم گوتبێت ئەنجاممداوە. لە ئێستاشدا کاری لەپێشینەم بریتییە لە خزمەتکردن بە لیۆنییەکان" و بەو شێوەیەش جەختی لەوەکردەوە کە دڵنیایە لە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەکەی.