Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
قودس - AA
نزیکەی ٢٠٠ هەزار نوێژخوین دووەم نوێژی ههینی لە مانگی رەمەزاندا له مزگهوتی ئهقسا لە قودسی داگیرکراو، ئەنجامدا.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٠٠ هەزار نوێژخوین بەشدارییان لە نوێژی هەینییدا کردووە لە مزگەوتی ئەقسا.
لەمیانی مانگی رەمەزاندا هاووڵاتییانی فەڵەستینی بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە لێشاو روو لە مزگەوتی ئەقسا دەکەن لە قودسی داگیرکراو.
هێزەکانی ئیسرائیل رێگهی بە پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ نەدا بۆ چوونە نێو قودس، هاوکات بەبێ رەچاوکردنی تەمەن و لەدوای تێپەڕینیان بە خاڵەکانی پشکنین رێگەی بە ئافرەتان دا بۆ چوونە نێو شارەکە.
هاوکات پۆلیسی ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاندبوو کە رێوشوێنی پێویستی لە تەواوی شاری قودس گرتووەتەبەر و هێزەکانی لە شارەکەدا بڵاوکردووەتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەی شاری کۆن لە قودس و لەبەردەگای مزگەوتی ئەقسا بەدی کران.
لەمیانی گوتاری هەینیدا، گوتاربێژی مزگەوتی ئەقسا، یوسف ئەبو سنینە هۆشداری دا لە توڕەیی هاووڵاتییانی فەڵەستینی لە غەززە و داوای هەڵگرتنی گەمارۆ و کۆتاییهێنانی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیلی دژ بە فەڵەستینییەکانی کرد.
یوسف ئەبو سنینە ستایشی هاتنی دەیان هەزار فەڵەستینی کرد بۆ مزگەوتی ئەقسا و ئامادەبوونیان لە نوێژی هەینی، وێڕای ئەو ئاستەنگانەی ئیسرائیل لەبەردەمیاندا دروستی کردووە.