Haydar Şahin
12 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان ئاماژەی بهوه كرد دوژمنان دەیانەوێت بە زیادکردنی گوشار لەسەر ئابووریی وڵات ناڕەزایەتی لە ناو ڕای گشتییدا دروست بکەن، لهبهرئهوه پێویستە ئەو سیاسەتانە پەیڕەو بکرێن کە بەرهەمهێنەر و بەکاربەر دەپارێزن.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران (IRNA)، پزیشکیان لە تارانی پایتەخت بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئابووریی كردووه.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین دۆخی بازاڕ، ناجێگیری نرخ، ههوڵهكانی دژی هەڵئاوسان و دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکان لە بارودۆخی جەنگدا و کەرتی بەرهەمهێنان تاوتوێ کراون.
لە گوتارێكدا كه له كۆبوونهوهكه پێشكهشی كرد پزیشكیان ڕایگهیاند: "بۆ ڕێگریی کردن لە قۆرغکاری، پەککەوتنی تۆڕی دابەشکردن و بەرزبوونەوەی بێسەروبەری نرخەکان لە بارودۆخی جەنگدا، پێویستە تەواوی ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە بەرهەمهێنانەوە تا بەکاربردن بە بەردەوامی چاودێری و وردبینی بکرێن".
پزیشکیان باسی لهوه كرد دەبێت پێداویستیە سهرهكییهكانی کۆمەڵگە دیاری بکرێن و، خستنەڕوو و داواکاری بە شێوەیەکی هاوسەنگ بەڕێوەبچن، بەم شێوەیەش دەکرێت سەرچاوەکانی وڵات بە کارایی بەکار بهێندرێن و هاوسەنگیی بازاڕ بپارێزرێت.
گوتیشی"لە ئێستادا یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی دوژمن تێکدانی ئابووریی و دروستکردنی گوشارە لەسەر سەرچاوەکانی بژێوی خەڵک. ئێمەش لە کاتی دابینکردنی پێداویستیە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەدا دەبێت بە جۆرێک كار بكهین کە قازانجی بەرهەمهێنەران و پاراستنی ڕازیبوونی بەکاربەر مسۆگەر بکرێت".