Mikail Bıyıklı
27 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای خواست جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵات، گهل، جیهانی ئیسلام و تەواوی مرۆڤایەتیی.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی NSosyal، سهركۆمار ئهردۆغان پهیامێكی بهبۆنهی جهژنی قوربانهوه بڵاوكردهوه و، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد لە ناخی دڵەوە هیوادارە جەژنی قوربان بۆ وڵات، گهل، جیهانی ئیسلام و هەموو مرۆڤایەتی ببێتە مایەی خێر و خۆشی.
سهركۆمار ئهردۆغان له پهیامهكهیدا ڕایگهیاند: "بە ناوی خۆم و گەلەکەمەوە بەهێزترین پەیامی هاودەنگیی خۆم ئاڕاستەی هەموو ئەو خوشک و برایانەم دەکەم لە گۆشە جیاجیاکانی جوگرافیای دڵماندا بەتایبەتی غەززە کە بە خەم و ئازارەوە پێشوازی لەم جەژنەش دەکەن و، یەک بە یەک پیرۆزبای جەژنی قوربانیان لێدەکەم. لە خودا دەپاڕێمەوە وەک گەل و وەک ئوممەت بە زۆر جەژنی دیکەی هاوشێوەمان شاد بکات کە ئاشتیی، سەلامەتیی، یەکێتیی و برایەتیی فەراهەم بکەن".