Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
قاهیره - AA
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی كه له ره‌باتی پایته‌ختی مه‌غریب كۆبۆوه داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
دوای دانیشتنی چواره‌می په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له ته‌لاری په‌رله‌مانی مه‌غریب له ره‌بات، په‌رله‌مانه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئێران له رێگای دابینكردنی مووشه‌كی بالیستی بۆ حووسییه‌كان، سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كاته ئامانج و به‌مجۆره هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوایكردووه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێپرسینه‌وه له ئێران بكات. به پێویستیشی زانیووه "رژێمی ئێران" ده‌ست هه‌ڵبگرێت له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له ئاسایشی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
مه‌غریب كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییەكانی له‌گه‌ڵ ئێران بڕیووه پشتگیری خۆی بۆ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌ربڕی و داوای كرد پلانێكی عه‌ره‌بی ئاماده بكرێت بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌روویانه‌وه سعوودیه.