Dmitri Chirciu
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیای رووسیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، نووسه‌ری رووس، سێرگی كۆمكۆڤ؛ پوتین'ی كاندید كردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١.
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ له مباره‌یه‌وه به میدیاكارانی راگه‌یاندووه: "له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كانه‌وه رێبازێك هه‌یه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه بده‌ن باشه، ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه. گوتنی شتێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه سه‌خته".
له ٩ی ئه‌یلوولدا راگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١.
هه‌روه‌ها زاندراوه كه ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئالێكسی ناڤالنی'یش كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته.